کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لیندزی گراهام: لە جیاوازیی ڕوانگەی تاران و واشنگتۆن لەسەر ڕێککەوتنەکە نیگەرانم

10:53 - 25 جۆزەردان 2726

سەرەڕای ڕاگەیاندنی گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان ئەمریکا و ڕێژیمی ئیسلامی ئێران، سێناتۆر "لیندزی گراهام" نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە ڕوانگە و لێکدانەوەکانی ئەو ڕێژیمە لە ڕێکەوتنەکە دەربڕی.

لیندزی گراهام، سێناتۆری باڵای کۆماریخوازی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەگەرچی لە بەدەستهاتنی لێک‌تێگەیشتنی نێوان واشنگتۆن و تاران دڵخۆشە، بەڵام هاوکات تا ڕادەیەک نیگەرانە لەوەی کە ڕوانگە و لێکدانەوەی ئێران بۆ ئەم ڕێککەوتننامەیە لەگەڵ ئەوەی تیمی دانوستانکاری ئەمریکایی دەڵێت، جیاواز و دژبەیەک دەردەکەوێت.

گراهام لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کردووە کە لە نزیکەوە چاوەدێریی قۆناغەکانی داهاتووی ئەم دانوستانانە دەکات و بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوەی "بەرهەمی کۆتایی" ئەم ڕێککەوتنەیە لە کۆنگرەی ئەمریکادا.

ئەم سێناتۆرە ناسراوە لە کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "کات هەموو شتێک ڕوون دەکاتەوە."