کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی ئەندامێكی دێرینی حیزبی دێموكرات لە ناوچەی ڕەبەت

17:58 - 25 جۆزەردان 2726

شەوی ڕابردوو ٢٥ی سەرماوەز، حاجی "کەریم ئیبراهیم‌زادە" ناسراو بە "خاڵە کەریم"، ئەندامی دێرین، نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەدۆستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی ڕەبەت کۆچی دوایی کرد.

خاڵە کەریم تێکۆشەرێکی دڵسۆز و پشتوپەنایەکی قایمی پێشمەرگە و کادرە دێرینەکانی حیزب بوو. ماڵەکەی هەمیشە بنکەی حەسانەوەی تێکۆشەرانی دێموکرات بوو و لە ساڵی ١٣٦٨دا، بە وشیاریی خۆی کادرەکانی تەشکیلاتی لە کەمینی هێزە تایبەتەکانی ڕێژیم ڕزگار کرد.

حاجی کەریم وەک شۆرای حیزب و پیاوماقووڵێکی خۆشەویست، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ناوچەکەدا هەبوو و تا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شۆڕش دڵسۆز مایەوە.

تەرمی ئەم تێکۆشەرە نیشتمانپەروەرە، لە نێو ئاپۆڕای بەربینی خەڵکی ناوچەکە لە شاری ڕەبەت بە خاک ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.