کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسێکی نیشتمانپەروەر لە مەهاباد

17:09 - 26 جۆزەردان 2726

ڕۆژی هەینی ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کاک سولەیمان قارەمانی دیبۆکری (کاک سڵەمان)، کوڕی حاجی برایم ئاغای قارەمانی (گۆلی مەرزینگ) و کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و ناسراوی ناوچەی مەهاباد، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسێکی کوردپەروەر، خێرخواز و جێی متمانەی خەڵک بوو، کە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و یارمەتیدانی توێژی هەژاری کۆمەڵگە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.