کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەتانیاهوو: بنەماکانی کۆماری ئیسلامی لێکهەڵوەشاون و سەرەنجامی ئەو ڕێژیمە ڕووخانە

12:04 - 12 جۆزەردان 2726

بێنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە ڕێوڕەسمی ماڵاواییکردن لە دەیڤید بارنێعا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مووساد)، ڕایگەیاند کە بنەماکانی ڕێژیمی ئێران لێکهەڵوەشاون و چیتر ناگەڕێنەوە بۆ دۆخی ڕابردوویان.

نێتانیاهوو جەختی کردەوە: "من بە ئێوە دەڵێم کە سەرەنجامی ئەم ڕژێمە هەر ڕووخان دەبێت."

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها هۆشداریی دا: "هەر کەسێک نیازێکی خراپی دژی ئیسرائیل لە سەردا بێت، با بزانێت کە پیلانەکانی شکست دەهێنن و ئەو باجەی دەیدات زۆر قورس دەبێت؛ ئەو باجەی کە کۆماری ئیسلامی تا ئێستاش داویەتی، یەکجار قورس بووە."

نەتانیاهوو لە درێژەی قسەکانیدا مووسادی وەک "برەندێکی گەورە"ی ئیسرائیل و دامەزراوەیەکی پێشەنگ لە بواری هەواڵگری و دژەتێرۆردا ناو برد و وتی هیچ ڕێکخراوێکی هەواڵگری لە جیهاندا نییە کە لە مووساد باشتر بێت.

نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەش دا کە مووساد "مەشخەڵێکە لە هێزی مرۆیی، ئاڵۆزیی تێکنۆلۆژی و بوێریی ئۆپەراسیۆنی" و لە سەردەمی سەرۆکایەتیی بارنێعادا، کارگەلێکی گەورە ئەنجام دران."