کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری ئیسلامی بە دڕۆن هێرشی کردەوە سەر کەمپەکانی حیزبی دێموکرات

21:22 - 26 جۆزەردان 2726

ئەمشەو سێشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥، بۆ جاریکی دیکە کۆماری ئیسلامی هێرشی دڕۆنیی کردە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات .
لەم هێرشە نوێیەدا کۆماری ئیسلامی بە دڕۆنێک کەمپی "زەویەسپی"ی حیزبی دێموکرات، لە نزیک شاری کۆیەی کردە ئامانج.
کەمپ زەویەسپی شوێنی نیشتەجێبوونی بەشێک لە بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتە کە لە ماوەی شەڕی ٤٠ ڕۆژەدا و تەنانەت دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستیش چەندین جار لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە هێرشی کراوەتە سەر.
ئەم هێرشە دڕۆنییەی ئەمشەو، یەکەمین هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ٦٠ ڕۆژەی لەگەڵ ئەمریکایە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٣٨ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.