هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٠ ساڵی خەڵکی بۆکان بە ناوی عەلی "شوکری"یە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ شاری ورمێ گوازرایەوە.
عەلی"شوکری"یە کە وەک چالاکێکی فەرهەنگی لە بۆکان ناسراوە، خاوەنی دووکانی گۆڕینی ڕۆنی ماشینە.
هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بڕیاری یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کارەکەی و گرتوویانە، پاشان بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی شاری ورمێیان کردووە.
تا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم چالاکە فەرهەنگییە دیار نییە و چارەنووسی ناڕوونە.