وەزارەتی نێوخۆی بەحرەین ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامیی دۆخی گرژی ئەمنی و لێکەوتەکانی هێرش و دەستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامی، سەفەرکردنی شارۆمەندەکانی خۆی بۆ ئێران و عێراق تا کاتێکی نادیار قەدەغە دەکات.
وەزارەتی نێوخۆی بەحرەین جەختی لەوەش کردووەتەوە، ئەم بڕیارە لە پێناو پاراستنی ئەمنییەتی وڵات و سەلامەتیی خەڵکدایە و ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر هەر کەسێک دەگیرێتەبەر کە ئەم قەدەغەکردنە پێشێل بکات.