چەند سێناتۆرێکی کۆماریخوازی ئەمریکا گومان و ڕەخنەی توندیان لەسەر یادداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان وڵاتەکەیان و ڕێژیمی ئێران دەربڕی.
جان توون، سەرۆکی زۆرینەی مەجلیسی سێنا ڕایگەیاند کە ئەمە تەنیا چوارچێوەیەکی سەرەتاییە و نابێت وەک ڕێککەوتنی کۆتایی سەیر بکرێت.
هاوكات تێد کروز، سناتۆری کۆماریخواز، بە توندی هێرشی کردە سەر دەقی ڕێککەوتنەکە و وتی: ''پێدانی میلیاردها دۆلار بە کەسانی سەرکێشی حکوومەتی ئایینی کە دەیانەوێت بمانکوژن، بیرۆکەیەکی باش نییە.'' کروز بەتایبەت ڕەخنەی لە ئەگەری وەرگرتنی باج لەلایەن ئێرانەوە لە گەرووی هۆرمۆز لە دوای مۆڵەتە ٦٠ ڕۆژییەکە گرت.
هەروەها بێڵ کاسیدی، سناتۆری لویزیانا ڕایگەیاند کە ئێران فێر بووە هەڕەشەی گەرووی هۆرمۆز کارسازە و لە داهاتووشدا وەک ئامرازی گوشار بەکاری دەهێنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، دێموکراتە باڵاکانی کۆنگرە داوایان لە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە ڕوونکردنەوەی بەپەلە لەسەر وردەکاری، میکانیزمەکانی جێبەجێکردن و کاریگەرییەکانی ئەم ڕێککەوتنە لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی و نفووزی ناوچەیی ئێران بدات.