کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناو لە مەهاباد

15:43 - 12 جۆزەردان 2726

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٥هەتاوی، کاک عەزیز یووسفی هونەرمەندی خۆشنووسی مەهابادی و ئەندامی چالاکی لێژنەی کۆمەڵایەتی زاگرۆس، بە ڕووداوی هاتووچۆ لە نێو شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد

کاک عەزیز یووسفی ساڵی ١٣٢٤ لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و خەڵکدۆستی شاری مەهاباد لە دایک بوو و لە سەردەمی ژیانیدا بە نەخشاندنی تابڵۆی هونەری لە بواری خۆشنووسیدا هەست و سۆزی نیشتمانپەروەرانەی خۆی دەردەبڕی.

 کاک عەزیز یووسفی کارمەندی ئیدارەی دوخانییات بووە و لە ناو خەڵکدا بە کەسایەتێکی چاکەکار و خەڵکی ناوبانگی هەبوو و لە پرسە کۆمەڵایەتییەکاندا بە شانازییەوە بەشداری دەکرد و هەر دەم لە بیری ئازادی و  ڕزگاری نیشتمان دابوو .

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.