کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێكی حیزبی دێموكرات لە شاری کۆیە كۆچی دوایی كرد

12:02 - 28 جۆزەردان 2726

ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" لە شیکارییەکدا سەبارەت بە لێکتێگەیشتنەکەی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران نووسیویەتی، ئەم ڕێککەوتنە لە کاتێکدا واژۆ کراوە کە زۆرێک لە ڕەخنەگران پێیان وایە دەستکەوتەکانی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ (بەرجام) کەمترە.

ئەم ڕۆژنامەیە ئاشکرای کردووە کە سندووقی ئاوەدانکردنەوەی پێشبێنیکراو لەم ڕێککەوتنەدا، دەتوانێت سەرچاوەی دارایی زۆر زیاتر لە بەرجام بخاتە بەردەستی ڕێژیمی ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز، ئەم تەوەرە جیا لە پرسی ئاگربەست و دانوستانە ئەتۆمییەکان، پلانێک لەخۆدەگرێت بۆ ڕاکێشانی لانیکەم ٣٠٠ میلیارد دۆلار وەبەرهێنان لە ئابووریی ئێراندا.

دیپلۆماتێکی ئاگادار بەم ڕۆژنامەیەی ڕاگەیاندووە کە زیاتر لە نیوەی ئەم بڕە پارەیە پێشوەختە لەلایەن کۆمپانیاکانی ئەمریکا، ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئاسیا، ئەمریکای باشوور و ئەفریقاوە بەڵێنی پێدراوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە دۆناڵد ترامپ لە لووتکەی گرووپی حەوتدا، ڕەخنەی لە شێوازی مامەڵەکردنی ئیسرائیل لەگەڵ حیزبوڵڵا گرتووە.

نیویۆرک تایمز دەڵێت ترامپ بە ناڕاستەوخۆ توانای مووشەکیی باوی ئێرانی قەبووڵ کردووە و ڕایگەیاندووە کە واشینگتۆن لە چوارچێوەیەکی جیاوازدا لەگەڵ وڵاتانی کەنداو سەبارەت بە مووشەکە بالیستییەکانی تاران گفتوگۆ دەکات.