کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ژنێکی نیشتمانپەروەر لە مەریوان

14:09 - 28 جۆزەردان 2726

هاوکات ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، خاتوو ڕابێعە ڕازدار، ژنی نیشتمانپەروەری خەڵکی گوندی ئاگچەی سەر بە سەرشیوی مەریوان بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ژنێکی نیشتمانپەروەر بوو و ئەوەی لە دەستی هاتبا بۆ پێشمەرگە و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان درێغی نەدەکرد.
هاوسەری خاتوو ڕابێعە بە ناوی حاجی سەلیم ڕۆستەمی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و بەم هۆیەوە ماڵەکەیان هەموو کات شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگەکانی دێموکرات بووە.
خاتوو رابێعە هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە رێبازی حیزب دێموکرات بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.