کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرانسە: پێش دڵنیابوونەوە لە گۆڕانی هەڵسوکەوتەکانی ئێران، گەمارۆکان لانابرێن

10:22 - 29 جۆزەردان 2726

ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرانسە ڕایگەیاند کە پاریس تا ئەو کاتەی دڵنیا نەبێت دانوستانەکان لەسەر بەرنامەی ناوکیی تاران چاوەڕوانییەکانی بەدی دەهێنێت، لەگەڵ لابردنی گەمارۆکانی شۆاری ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ئێران هاوڕا نابێت.

فەرانسە یەکێکە لەو وڵاتانەی کە مافی ڤیتۆی لە شۆاری ئەمنییەتدا هەیە.

وەزیری دەرەوەی فەرانسە ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئەو کاتەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران وڵامێکی ڕوون بۆ بەرنامەی مووشەکە بالستیکەکانی کۆماری ئیسلامی و پشتگیریکردنی تاران لە گرووپە نیابەتییەکانی نەدۆزێتەوە، سەقامگیری لە ناوچەکەدا جێگیر نابێت.

 ناوبراو جەختی کردەوە کە پێویستیان بە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە هەڵسوکەوتەکانی ئێراندا هەیە.

هاوکات کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپاش ڕایگەیاند کە هێشتا زووە باس لە لابردنی گەمارۆکانی یەکیەتیی ئورووپا دژی ئێران بکرێت و ئەم بابەتە تەنیا دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ناوکی تاوتوێ دەکرێت.

یەکیەتیی ئورووپا لە ئێستادا گەمارۆی خستووەتە سەر پتر لە ٧٠٠ کەس و دامەزراوەی سەر بە کۆماری ئیسلامی.