کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ساڵانە نزیکەی ٢٠ هەزار کەس لە ڕووداوەکانی هاتوچۆی ئێراندا دەبنە قوربانی

09:46 - 30 جۆزەردان 2726

بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی هاتوچۆ و ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی ئێران، ساڵانە نزیکەی ٢٠ هەزار کەس لە ڕووداوەکانی هاتوچۆدا گیان لەدەست دەدەن. تەنیا لە ساڵی ١٤٠٤ی هەتاویدا، ١٩ هەزار و ٥٤٠ کەس بوونەتە قوربانی، کە ئەمەش نیشاندەری بەرزمانەوەی ڕێژەی مردنە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.

شارەزایان سێ هۆکاری سەرەکی بۆ ئەم کارەساتە دیاری دەکەن: نائەمنبوونی ماشینە نێوخۆییەکان، کلتووری مەترسیداری شۆفێری و غەیرەستانداردبوونی ڕێگاوبانەکان.

پۆلیس ڕایگەیاندووە کە پتر لە نیوەی قوربانییەکان سەرنشینی ماشینە پڕتیراژ و کۆنەکانی وەک "پراید و پێژۆ"ن، کە بەهۆی نەبوونی سیستمی پێشکەوتووی سەلامەتی، بە "عەرەبانەی مردن" ناسراون.

قۆرغکردنی بازاڕی ماشین ڕێگر بووە لە باشترکردنی کوالێتییان. هاوكات، نۆژەن نەکردنەوەی ڕێگاوبانەکان و نەبوونی هێڵکاری و دیواری جیاکەرەوە لە نێوان ڕێگاکاندا، هۆکارێکی تری پەرەسەندنی رووداوی هاتوچۆە مەرگهێنەرەکانە.