گومرگی چین لە نوێترین ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ڕایگەیاند کە ئاستی هاوردەکردنی کاڵای غەێرەنەوتی لە ئێرانەوە لە مانگی مەی بۆ ٥٠ میلیۆن دۆلار دابەزیوە؛ ئەمەش کەمترین ڕێژەی تۆمارکراوی هەناردەی غەێرەنەوتیی ئێرانە بۆ چین لە چەند دەیەی ڕابردوودا کە هاوکات بوو لەگەڵ گەمارۆی دەریایی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆی گشتیی بازرگانیی دوو لایەنەی غەیرەنەوتیی نێوان تاران و پێکەن لە مانگی ڕابردوودا تەنیا ٢١٣ میلیۆن دۆلار بووە، کە دەکاتە یەک لەسەر پێنجی ئاستی بازرگانیی پێش دەستپێکردنی شەڕی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
چین ساڵانێکە بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە ئاماری فەرمیی هاوردەکردنی نەوتی ئێران بڵاو ناکاتەوە؛ بەڵام ئامارەکانی دامەزراوەی "کێپلێر" نیشانی دەدەن کە کڕینی ڕۆژانەی نەوتی ئێران لە لایەن چینەوە لە مانگی ڕابردوودا ١.١ میلیۆن بەرمیل بووە، کە ئەم ڕێژەیەش نزیکەی ٣٠ لەسەد کەمترە لە سەردەمی پێش دەستپێکردنی شەڕ.