کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شنۆ

13:34 - 30 جۆزەردان 2726

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٥، دایە بڵقیس زینی، دایکی شەهیدی حیزبی دێموکرات، شەهید عوسمان محەممەدزادە، خەڵکی گوندی "کانی سپی"ی ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ، بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد

دایە بڵقیس ژنێکی کۆڵنەدەر و نموونەی دایکان و ژنانی تێکۆشەری کوردستان بوو، کە ڕۆڵەیەکی قارەمانی وەک شەهید عوسمانی لە باوەشی نیشتمانپەروەریدا پەروەردە کرد و پێشکەشی ڕێگای ڕزگاریی پێشمەرگایەتی و حیزبی دێموکراتی کرد.

شەهید عوسمان محەممەدزادە، لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٦ بوو کە وەک پێشمەرگەیەکی لاوی حیزبی دێموکرات تێکۆشا. ناوبراو لە ڕێکەوتی ١ی خاکەلێوەی ١٣٦٣ی هەتاوی، لە شەڕێکی قارەمانانەدا دژ بە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی "خێزەن ورمی" تیکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

تەرمی دایە بڵقیس، لەنێو ئاپۆرایەکی خەڵکی ناوچەکە، لە گوندی کانی سپی بە خاک سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.