کەمپەینی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر سەرکوتکردنی خۆپێشاندانەکان و دەسبەسەرکردنی بەکۆمەڵی هەزاران کەس لە سەدان شاری ئێراندا، هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە دەسبەسەرکراوان لە بەندیخانەکاندا لە دۆخێکی نادیار و سەختدا ڕاگیراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، بنەماڵەی زیندانییەکان هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووسی ڕۆڵەکانیان نییە و لێکۆڵینەوە ئەمنییەتییەکان، تۆمەتبارکردنی قورس و سەپاندنی دانپێدانانی زۆرەملێ بەردەوامە.
لە نێو دەسبەسەرکراواندا، چەندین لاو، چالاکوانی ژینگەپارێزی و تەنانەت منداڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ هەن کە لە پارێزگا جیاوازەکانی وەک خوزستان، ئیسفەهان، خۆراسان و سێمنان بەبێ دادگاییکردن و بەبێ مافی دەستڕاگەیشتن بە چارەسەری پزیشکی یان ئازادکردنی کاتی بە بارمتە، لە بەندیخانەدا ڕاگیراوان.
ئەو کەمپەینە هۆشداری دەدات کە هێشتنەوەی درێژخایەنی هاووڵاتییان لە دۆخی ناڕووندا، دەستکراوەیی دەزگا ئەمنییەتییەکان بۆ دۆسیەسازیی مەترسیدار و دەرکردنی سزای قورس، تەنانەت سێدارە، زیاتر دەکات.