لە درێژەی قەیرانە داراییەکان و گەندەڵیی سیستماتیک لە ئێراندا، بەرپرسانی ڕێژیم دانیان بەوەدا نا کە زۆربەی داهاتی هەناردەکردنی وڵاتەکە ناگەڕێتەوە نێو بازاڕی نێوخۆ.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی پشکێنینی گشتی، زیاتر لە ٩٤ میلیارد یۆرۆ لە دراوی بیانیی کە لە هەناردەکردن بەدست هاتووە، نەگەڕاوەتەوە نێو سووڕی ئابووری کە ٢٨ میلیارد یۆرۆی تەنیا پەیوەندیی بە سێ شیرکەتی دەوڵەتییەوە هەیە، لەوانە شیرکەتی میللیی نەوتی ئێران.
هاوکات، ئەندامێکی کۆمیتەی ئابووریی مەجلیسی ڕێژیم ئاشکرای کرد کە لە ساڵی ٢٠١٨ تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٦، بڕی ١٣٠ میلیارد دۆلار (هاوتای ٣٦٪ی گشتیی هەناردەی وڵات) بۆ نێو ئابووریی فەرمی نەگەڕاوەتەوە.
ئەم داهاتە گەورە فەوتاوە کە پێنج بەرابەری تەواوی داراییە بلۆککراوەکانی ئێرانە، نیشانەی شکست و گەندەڵیی قووڵی دەسەڵاتداران و مافیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانە کە بووەتە هۆی داڕمانی بەهای تمەن و هەڵاوسانی بێوێنە.