مایک واڵتز، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "فاکس نیوز" ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی لە ڕێککەوتنی بەرجامدا کۆنترۆڵێکی لەڕادەبەدەری بەسەر پشکنینەکاندا هەبوو؛ بە جۆرێک کە تاران خۆی شوێنی سەردانی چاوەدێرانی دیاری دەکرد.
واڵتز ڕەزامەندیی نوێی تارانی بۆ گەڕانەوەی پشکێنەران وەک یەکەم هەنگاوی "پڕۆسەیەکی بەربڵاوتر" لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی نوێی دۆناڵد ترامپ وەسف کرد.
هاوکات جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران قەبووڵی کردووە چاوەدێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بانگهێشت بکاتەوە.
ئەم پاشەکشەیەی ڕێژیمی تاران لە کاتێکدایە کە پێشتر گەڕانەوەی چاوەدێرانی ئاژانسی ڕەت دەکردەوە.
بەپێی ئامارەکان، کۆماری ئیسلامی ٤٤٠ کیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ٦٠٪ی هەیە کە نزیکە لە ئاستی چەکی ئەتۆمی.
تاران لە دوای هێرشە سەربازییەکانی ساڵی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئێسفەهان لە یەکی پووشپەڕی ١٤٠٥دا، ڕێگەی بە چاوەدێران نەدابوو و هاوکارییەکانی کەم کردبووەوە، بەڵام ئێستا ناچار بە پاشەکشە لەو بڕیارەی خۆی بووە.