فەرماندەیی گشتیی هێزی بەرگریی بەحرەین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، کە سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەم وڵاتە بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، سەرکەوتووانە توانیویانە سێ مووشەک و چەندین دڕۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاسماندا بتەقێننەوە.
بەحرەین ئەم هێرشانەی بە "تاوانکارانە" وەسف کردووە و نووسیویەتی: "ئێران لە ڕێگەی ئاراستەکردنی مووشەک و دڕۆن بۆ سەر دامەزراوە مەدەنییەکان، بەردەوامی بە هەنگاوە دوژمنکارانەکانی خۆی دەدات."
فەرماندەیی گشتیی بەحرەین جەختی کردووەتەوە کە سەرجەم یەکەکان و چەکەکانی ئەم هێزە لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشی بۆ پاراستنی خاک و سەروەریی وڵاتەکەیان و بەرگریدان.
ئەم دامەزراوەیە هەروەها ڕایگەیاندووە کە بەکارهێنانی بەئەنقەستی مووشەک و دڕۆن بۆ بەئامانجگرتنی شوێنە گشتی و مەدەنییەکان و سامانی تایبەتیی هاووڵاتییان، پێشێلکردنێکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییە مرۆییەکانە و هاوکات پێداگری لەسەر چاوکراوەیی و ئامادەیی تەواوی هێزەکانیان کردووەتەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە هێرشێک.