دۆناڵد ترامپ لە لێدوانێکی نوێیدا ئاماژەی بەوە دا کە لە دوای هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، دۆخی جیهان ئارامتر و سەقامگیرتر بووە.
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە لێدوانیدا لە واشینگتۆن دی سی باسی لە هێرش بۆ سەر ڕێژیمی تاران و بەرنامەی ناوکییەکانی کرد و ڕایگەیاند: " توانای سەربازیی ئێران بەتەواوی لاواز بووە و ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەرەو سەقامگیری و ئاشتی دەڕوات".
سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕاشیگەیاند کە بەرنامەی ناوکیی ئێران بۆ هەمیشە پەک خراوە.
ترامپ وتیشی کە بە هێز و توانایی هێزەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی چیتر هێزی دەریایی، ئاسمانی، سیستەمی دژە ئاسمانی، لانچێر و توانای مووشەکی نەماوە و ڕێبەرەکانیشی لەنێو براون.
ناوبراو زیادیشی کرد کە "بۆ یەکەمین جار لە دوای سێ هەزار ساڵ، بڕیارە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ئاشتی و سەقامگیری جێگیر ببێت".