کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە سەڵماس

16:25 - 4 پووشپەڕ 2726

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٥، دایە حەلیمە کۆلەکی دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان، لە ناوچەی شپیران لە گوندی دێلەزی بە هۆی نەخۆشییەوە  لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی داوایی کرد .

کوڕێکی دایە حەلیمە بەناوی مەسلێح تەمەرپوور، کادری حیزبی دێموکراتە و ساڵانێکە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا خزمەت بە نیشتمانەکەی دەکات.

دایە حەلیمە ژنێکی نیشتماندوست و حێزبخۆشەویست بوو و ئاواتی ڕزگاری و سەربەستیی کوردستان بوو.

تەرمی دایە حەلیمە هەمان ڕۆژ لە گوندەکەی خۆیان و بە بەشداریی خزم و کەسوکار و خەڵکی ناوچەکە ئەسپەردەی خاکی پیرۆزی کوردستان کرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.