کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڕەشەی قەرارگای خاتەمۆلئەنبیا لە ئیسرائیل

11:39 - 5 پووشپەڕ 2726

قەرارگای خاتەمۆلئەنبیا سەر بە سپای تێرۆریستیی پاسداران لە دژکردەوە بە بوونی فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا دژکردەوەی توندی نیشان دا و هەڕەشەی توند لە ئیسرائیل دەکات.

قەرارگای خاتەمۆلئەنبیا لە ڕاگەیەندراوێکدا فڕینی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی هەندێک وڵاتانی ناوچەکە بەرەو ئێرانی بە هەوڵێکی مەترسیدار و هەڕەشە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەقەڵەم دا.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە ئەگەر ئەمریکا توانای ڕاگیرکردن و کۆنتڕۆڵی ئیسرائیلی نییە، کۆماری ئیسلامی ئەو هەڕەشانەی ئیسرائیل قەبووڵ ناکات.

ئەو هەڕەشانەی سپای پاسداران لە کاتێکدایە کە ڕەوتی شەڕی ١٢ ڕۆژە و ٤٠ ڕۆژەدا نەک هەر توانای بەرگرییان لە بەرانبەر هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیلدا نەبوو، بەڵکوو ئاسمانی ئێران بە تەواوی لە دەستی ئیسرائیلدا بوو.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل و ڕێژیمی تاران هەڕەشەیان لە یەکتر کردووە.