کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرووسی: لێکتێگەیشتنی نوێ ڕێگە بە پشکنینی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران دەدات

12:09 - 5 پووشپەڕ 2726

ڕافائێل گرووسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە لێکتێگەیشتنی کاتیی ئاشتی لە نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی، دەسەڵات دەداتە چاوەدێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەستڕاگەیشتن بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نێو خاکی ئێران.

گرووسی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ژاپۆن جەختی کردەوە کە بۆ پێبەندبوون بە بنەماکانی ئەم ڕێککەوتنە، دەبێت ئاژانس مافی پشکنینی تەواوی هەبێت و هیوای خواست کە تیمی چاوەدێرانی ئاژانس بەم زووانە بچنە تاران.

پێشتر بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران ڕایانگەیاندبوو کە وێستگە ئەتۆمییە گرنگەکان تا کاتی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی و لادانی گشتگیرانەی گەمارۆکانی واشنگتۆن، بە ڕووی چاوەدێراندا بە داخراوی دەمێننەوە.

لێدوانەکەی گرووسی ئاماژەیەکی ڕوون بۆ ناچاربوونی تاران بە پاشەکشە لەو مەرجانەیە کە پێشتر بە مەبەستی ڕێگەخۆشکردن بۆ جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنە نوێیەکە و کەمکردنەوەی گوشارە نێودەوڵەتییەکان داینابوون.