کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرووسی: دەبێت سیستمێکی تاقیکردنەوەی زۆر بەهێز بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دابمەزرێت

12:11 - 5 پووشپەڕ 2726

ڕافائێل گرووسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە بۆ ڕێگریکردن لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە، دەبێت سیستمێکی "زۆر بەهێز" بۆ تاقیکردنەوەی ڕاستی و پشکنینی مەیدانی دابمەزرێت.

گرووسی بە ئاماژەدان بە دانوستانەکانی تاران و واشنگتۆن وتی: "ئێران دەڵێت نیازی چەکی ئەتۆمی نییە، بەڵام تەنیا ڕاگرتنی نیاز بەس نییە و دەبێت چاوەدێران دەستڕاگەیشتنی تەواویان هەبێت."

ئەمە لە کاتێکدایە کە تاران لە پووشپەڕی ساڵی ڕابردووەوە هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی هەڵپەساردووە.

گرووسی ئاشکرای کرد کە گفتوگۆی سەرەتایی لەسەر چارەنووسی پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران دەستی پێ کردووە و بژاردەکانیش بریتیین لە "ڕوونکردنەوە (دابەزاندنی ڕێژەی پیتاندن) یان گواستنەوەی بۆ وڵاتێکی دیکە".

ناوبراو جەختی کردەوە کە بڕیاری کۆتایی لەمبارەیەوە لە نێو دانوستانەکانی داهاتووی تاران و واشنگتۆندا دەدرێت، بەڵام جێبەجێکردنی سیستمی چاوەدێریی تۆکمە مەرجی سەرەکیی هەر جۆرە ڕێککەوتنێک دەبێت.