ناوەندی ئۆپەراسیۆنی بازرگانیی دەریایی بریتانیا (UKMTO) ڕۆژی شەممە ٦ی پووشپەڕ ڕایگەیاند کە ڕاپۆرتێکی لەسەر پێکرانی نەوتهەڵگرێک بە مووشەک لە گەرووی هۆرمۆزدا پێگەیشتووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەم ڕێکخراوە، کەشتیوانی نەوتهەڵگرەکە ئاشکرای کردووە کە لەلایەن هاوێژراوێکی نەناسراوەوە کراونەتە ئامانج و بەو هۆیەوە پردی فەرماندەیی کەشتییەکە زیانی پێگەیشتووە؛ بەڵام سەرجەم خەدەمەی کەشتییەکە تەندروستییان باشە و هیچ زیانێکی ژینگەییش تۆمار نەکراوە.
ناوەندی ئۆپەراسیۆنی بازرگانیی دەریایی بریتانیا هەروەها ڕایگەیاند کە لە دوای هێرشەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان، ئاستی هەڕەشەکان لە گەرووی هۆرمۆز بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاندبوو لە وڵامی هێرشەکەی تاران بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی لە گەرووی هۆرمۆز، کۆگاکانی مووشەک، دڕۆن و سایتە ڕادارییەکانی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکام) جەختی کردەوە کە ئەم هێرشانە دوای ئەوە هاتنە ئاراوە کە ئێران لە ٢٥ی ژوئەندا لە ڕێگەی دڕۆنێکی خۆکوژەوە، کەشتیی بارهەڵگری (M/V Ever Lovely)ی سەر بە وڵاتی سەنگاپووری لە کاتی دەرچوون لە گەرووی هۆرمۆز لە کەناراوەکانی عومان کردبووە ئامانج.