دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، ئاماژەی بە نوێترین خولی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەرتەشی وڵاتەکەی بۆ سەر پێگەکانی باشووری ئێران کرد کە بەهۆی پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن تارانەوە ئەنجام دراون.
ترامپ هۆشداریی دا کە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هەمەلایەنەی شەڕدا، "کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەواوی لەنێو دەچێت."
ترامپ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٧ی پووشپەڕ، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیاڵ" نووسیویەتی: "فڕۆکەکانی ئەمریکا بەهۆی پێشێلکردنەوەی دووبارەی ڕێککەوتنی ئاگربەست، ناوەندەکانی کۆگاکردنی مووشەک، دڕۆن و سایتە ڕادارییە کەناراوییەکانی ئێرانیان کردووەتە ئامانج."
سەرۆککۆماری ئەمریکا لە درێژەی پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "ئەم ئەگەرە بە تەواوی هەیە کە ئەوان هەرگیز دەرس وەرنەگرن! ڕەنگە کاتێک بێت کە چیتر نەتوانین لۆژیکی بین و ناچار بین ئەو ئەرکەی بە سەرکەوتنێکی زۆرەوە دەستمان پێکردووە، لە ڕووی سەربازییەوە بە تەواوی کۆتایی پێبهێنین. ئەگەر ڕووداوێکی لەو شێوەیە ڕوو بدات، کۆماری ئیسلامیی ئێران چیتر بوونی نامێنێت."