کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل شاندێکی ئەمنییەتی بۆ تاوتوێکردنی دۆسییەی ئەتۆمیی ئێران دەنێرێتە ئەمریکا

14:24 - 7 پووشپەڕ 2726

بێنیامین نێتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی شاندێک ڕەوانەی واشنگتۆن دەکات بۆ تاوتوێکردنی نیگەرانییە ئەمنییەتییەکانی تێلاڤیڤ سەبارەت بە هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمیی درێژخایەن لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا.

نێتانیاهوو لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "ئێمە لە سەرەتاوە ڕامانگەیاندووە کە بەشێک نین لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ئێمە بەرژەوەندیمان لەم بابەتەدا نییە."

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم شاندە ئامانجی ڕوونکردنەوەی هەڵوێستی ئیسرائیلە لەسەر بڕگە ئەتۆمییەکان و هاوکات جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی ناوچە ئەمنییەتییەکەی خۆی لە باشووری لوبنان دەپارێزێت.

ناوبراو وتیشی کە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پشتگیریی لە بیرۆکەی دروستکردنی ناوچەی دابڕاو وەک ئامرازێک بۆ ڕێگریکردن لە هێرشەکانی ئێران و حیزبوڵڵا کردووە.