لە درێژەی هێرشەکانی ئیسرائیل دژی حیزبوڵڵا، بێنیامین نێتانیاهوو و یێسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە ئەرتەشی ئەو وڵاتە ژێرخانێکی ژێرزەوینیی حیزبوڵڵایان لە ناوچەی مەجدەل زۆن لە باشووی لوبنان کرووەتە ئامانج.
ڕۆژی یەکشەممە ٧ی پووشیەڕ، بێنیامین نێتانیاهوو سەرۆکوەزیران و یێسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە ئەرتەشی ئیسرائیل لە ناوچەی مەجدەل زۆن توونێلێکی ٢٠٠ میتریی حیزبوڵڵایان کردووەتە ئامانج.
بەپێی ئەو بەیاننامەیە، حیزبوڵڵا لەو توونێلەدا، سەدان پارچە چەک و چەندین سەکۆی مووشکهاوێژیان بۆ لێدان لە ئیسرائیل جێگیر کردبوو.
لەو بەیاننامەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئیسرائیل پێش ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمریکا و نوێنەری ئەو وڵاتەی لە لوبنان ئاگادار کردووەتەوە.
نێتانیاهوو و کاتس لە کۆتایی ئەو بەیاننامەیەدا پێداگرییان لەسەر ئەوە کردەوە کە هێزەکانی ئیسرائیل درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە "ناوچەی ئەمنییەتی" دەدەن و هەتا تەواوی ژێرخانە تێرۆریستییەکان و هەڕەشەکان دژی باکووری ئیسرائیل لەنێو نەبەن، لە مانەوە لەو ناوچەیە بەردەوام دەبن.