کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیشانگای کتێبی کوردیی منداڵان لە بۆکان کرایەوە

10:51 - 8 پووشپەڕ 2726

پیشانگای کتێبی کوردیی منداڵان و تابلۆی شێوەکاریی ئەردەڵان لەلایەن فێرگەی سەربەخۆ لە شاری بۆکان بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بە بەشداریی دەیان مامۆستا بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵێک کە بە بەشی هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەشتووە، رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨ پوشپەڕی ١٤٠٥، پێشانگای کتێبی کوردیی منداڵان و تابلۆی شێوەکاریی ئەردەڵان کرایەوە و بۆ ماوەی ٣ رۆژ لە فێرگەی سەربەخۆی شاری بۆکان بەبەشداریی مامۆستایان ئاسۆ نەجاڕی، دوکتور عەلی مورتەزا، دوکتور ئەحمەد غوڵامی، فواد ساوانی، محەممەد ڕەسووڵ نیا، خاتوو نیاز ناسری، دوکتور ئیمان کەریم‌وەند تا رۆژی چواشەممە بەردەوام دەبێت.

ئەم پیشانگایە لە ڕۆژی یەکەمی کرانەوەیدا لەگەڵ پێشوازیی گەرمیی خەڵک و بەتایبەت منداڵان و لاوان بەرەوڕوو بووەتەوە.

ئەو پیشانگایە لە ڕۆژی یەکەمی چالاکیی خۆیدا لە هەر چوار پارێزگای کوردستان ئیلام، کرماشان، ورمێ و سنەوە مێوانی بانگهێشت کردووە و بەشداریی چالاکانەیان هەبووە.