کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی مامۆستایەکی نیشتمانپەروەر و کەسایەتیی ئەدەبی لە سنە

20:03 - 8 پووشپەڕ 2726

مامۆستا شەهلا مەجیدی کچی حاجی محەممەدباقر مەجیدی، مامۆستا و کەسایەتیی نیشتمانپەروەر، چالاکی ڕێنووس و ڕێزمان و ئەدەبی کوردی بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨ی پووشپەڕ، مامۆستا شەهلا مەجیدی بە هۆی نەخوشییەوە لە یەکێک لە نەخوشخانەکانی شاری سنە ماڵاوایی لە فەرهەنگیان، ئەدەبدۆستان، نووسەران و مامۆستایانی زمانی کوردی کرد.

مامۆستا شەهلا مەجیدی یەکێک لە چالاکانی خەڵاتی قەڵەمی مامۆستا هەژار لە زانکۆی کوردستان و هەروەها لە شاری سنە ئەندامی چالاکی بنکەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی لە فێرگەی ڕاژە لە شاری سنە بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.