ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان (لقی چیانە) لە ئاواییەکانی نمنجێ و بێکۆسی سەر بە شاری پیرانشار دەورەیەکی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی بەڕێوە برد و لە کۆتایی ئەو دەورەیەدا، ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو.
لەو دەورەیەدا، مامۆستایان موحسن محەممەدنژاد و کاک بەرزە وانەیان بە فێرخوازانی ڕێنووسی کوردی لەو دوو ئاواییە وتووەتەوە.
شایانی باسە لەو دەورەیەدا منداڵان بەتایبەت کچان بەشداریی چالاکانەیان هەبووە و پێشوازییەکی گەرمیان لە فێربوونی زمانی دایکی کردووە.
لە کۆتایی ئەو ڕێوڕەسمەدا، بڕوانامەی فێربوونی ڕێنووسی کوردی بەسەر بەشداربوواندا دابەش کرا.