لە دوای شەڕ و ئاڵوزییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە نێوان ئەمریکا و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، سەرپەرستی وەزارەتی بەرگریی ڕێژیم هەڕەشەی سەربازیی لە ئەمریکا و ئیسرائیل کرد و وتی: "دەستمان لەسەر پەلاپیتکەیە".
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی"ئیرنا"، مەجید ئێبنولڕەزا سەرپەرستی وەزارەتی بەرگریی ڕێژیم لە نوێترین لێدواندا وتوویەتی: "هیچ بڕوایەکمان بە دوژمن نییە و هەر جۆرە پێشێلکارییەک لە خاڵەکانی ئاگربەستدا ببینین، هەوڵ و دژکردەوەی گونجاو و پێویستمان دەبێت".
ئێبنۆلڕەزا وتیشی: "ناوچەکە نابێت لەلایەن وڵاتانی دەرەوە کەڵکاژۆی خراپی لێ وەربگیردرێت".
ناوبراو باسی لەوەش کرد کە بوونی هێزی وڵاتانی دیکە لە ناوچەکە نەک تەنیا ئەمنییەت ناهێنن، بەڵکوو بووەنەتە هۆکاری بێ متمانەیی و نائەمنی زیاتر.
ئەو قسانەی بەرپرسانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدایە بەهۆی بوونی دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیم وەک حیزبوڵڵا، حوسییەکان، حەماس، حەشدی شەعبی و دەیان گرووپ و تاقمی چەکداری دیکەوە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بووەتە ناوچەیەکی نائارام و ناسەقامگیر و لەو پێوەدنییەدا وڵاتانی ناوچەکەش چەندین جار هۆشدارییان بە ڕێژیمی تاران داوە.