کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: موجتەبا خامنەیی بۆ مردن دەسنیشان کراوە

13:53 - 9 پووشپەڕ 2726

یێسراییل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕاستەوخۆ هەڕەشەی لە ڕێبەری نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کرد و ڕایگەیاند: "موجتەنا خامنەیی بۆ مردن دەسنیشان کراوە".

ڕۆژی دوووشەممە ٨ی پووشپەڕ، یێسراییل کاتس لە وتووێژێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ڕێبەری کۆماری ئیسلامی هاوشێوەی ڕێبەرانی حیزبوڵڵا، حەماس و حوسییەکان لە حەشارگەدایە".

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕاشیگەیاند کە وڵاتەکەی ڕێگە نادات کۆماری ئیسلامی دەستی بە چەکی ناوکی بگات.

هەروەها لە نوێترین لێدواندا ئەمڕۆ سەرپەرستی وەزارەتی بەرگریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی سەربازیی لە ئەمریکا و ئیسرائیل کرد.