وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە نێوبژیوانی واشنگتۆن، ئاگربەستێکی گرنگ لە نێوان ئیسرائیل و لوبناندا جێبەجێ کرا و ئەم ڕێککەوتنە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکی سێ لایەنەدا لە ڕۆژانی ١٢ و ١٣ی جۆزەردان هاتە ئاراوە.
هەردوولا جەختیان کردەوە کە هیچ ڕوانگەیەکی دوژمنکارانەیان بەرامبەر بە یەک نییە و لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ بۆ چارەسەری کێشەکان و گەیشتن بە ئاشتیی گشتگیر بەردەوام دەبن.
ئەم ئاگربەستە مەرجدارە و بەپێی بڕیارەکان دەبێت گرووپی تێرۆریستی حیزبوڵڵا تەواوی هێرشەکانی ڕابگرێت، چەکدارەکانی لە باشووری ڕووباری لیتانی بکشێنێتەوە و ڕێگری لە سەرهەڵدانی گرووپە چەکدارە نادەوڵەتییەکان بکرێت.
بۆ ئەم مەبەستەش، چەندین ناوچەی تاقیکاری دروست دەکرێن کە بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی ئەرتەشی لوبناندا دەبن بۆ ڕێگریکردن لە هێزە میلیشیاییەکان.
بەرپرسانی ئەمریکا جەختیان کردەوە کە حیزبوڵڵا تەنیا دوژمنی ئیسرائیل و ئەمریکا نییە، بەڵکوو دوژمنی لوبنانیشە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، دەبێت بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەردوو دەوڵەتدا و بە چاوەدێریی واشنگتۆن واژۆ بکرێت.