کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵاوسانی ئابووری و مەترسیی سەرهەڵدانی قەیرانی بەدخۆراکی لە ئێران

09:54 - 11 جۆزەردان 2726

هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی دووبارەی نرخی شیرەمەنی و دابەزینی هێزی کڕینی خەڵک، پسپۆڕانی بواری تەندروستی هۆشداری لەسەر سەرهەڵدانی قەیرانی بەدخۆراکی لە ئێران دەدەن.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ڕێژەی بەکارهێنانی ساڵانەی بەرهەمە شیرییەکان لە ئێران بۆ نزیکەی ٥٠ کیلۆگرەم کەم بووەتەوە، لە کاتێکدا تێکڕای جیهانی زیاتر لە ٢٥٠ کیلۆگرەمە.

چالاکانی ئەم بوارە دەڵێن تەنیا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، نرخی شیری خاو زیاتر لە ٤٠ لەسەد و نرخی بەرهەمە شیرییەکانی تر نزیکەی ٩٠ لەسەد زیادی کردووە.

بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی و کۆمەڵەی پزیشکانی پسپۆڕی نێوخۆ لە ئێران هۆشداری دەدەن کە بەردەوامیی ئەم دۆخە و پەنابردنی خەڵک بۆ خواردنە هەرزان و بێ کوالێتییەکان، دەبێتە هۆی گەشەنەکردنی باڵا و بەدخۆراکی لە منداڵان، کەمخوێنی، و بەرزبوونەوەی ڕێژەی پووکانەوەی ئێسک لە نێو بەساڵاچوواندا، ئەمەش تەندروستیی نەوەکانی داهاتوو لەو وڵاتەدا ڕووبەڕووی مەترسییەکی جیددی دەکاتەوە.