کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەپۆلێکی بەربڵاوی بێکاری و قەیرانی دارایی ئێرانی گرتووەتەوە

10:49 - 15 جۆزەردان 2726

ڕاپۆرتە نێوخۆییەکانی ئێران ئاماژە بە داڕووخانی ئابووری، دەرکردنی بەکۆمەڵی کرێکاران و دواکەوتنی مووچەی پیشە جیاوازەکان دەکەن؛ بەتایبەت لە پیشەسازیی ماشین‌سازی و پێترۆشیمیدا.

شیرکەتە گەورەکانی وەک "سایپا و ئێران‌خۆدرۆ" بەهۆی نەبوونی نەختینە و کەمیی پارچەی یەدەگ، کاتژمێرەکانی کاریان کەم کردووەتەوە و مووچەی کرێکارانیان نیوە کردووە.

ئەم قەیرانە تەنیا پیشەسازییە گەورەکانی نەگرتووەتەوە، بەڵکوو گەیشتووەتە زانکۆکان، شارەوانییەکان و شیرکەتەکانی فڕۆکەوانی کە چەندین مانگە مووچەی فەرمانبەرانیان نەداوە.

هاوکات، بازاڕی کار و کاسبییە بچووکەکان لە شارە جیاوازەکان و ناوچە گەشتیارییەکان تووشی وەستان و مایەپوچبوون هاتوون.

بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی بژێو و دابەزینی بەرچاوی هێزی کڕین، هاووڵاتییان دەڵێن تەنانەت مووچەی خوار ٥٠ میلیۆن تمەنیش بەشی پێداویستییە سەرەتاییەکانی خێزانێکی چوار کەسی ناکات.

زۆربەی هاووڵاتییان بەهۆی بێکاریی دوای شەڕەوە ناچار بوون بۆ دابینکردنی بژێوی ڕۆژانەیان زێڕ و کەلوپەلی ماڵەوەیان بفرۆشن.