کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی هاوسەری شەهیدێکی کوردستان لە کامێران

11:09 - 15 جۆزەردان 2726

دایە خەزاڵە نەزەری، هاوسەری وەفاداری شەهید حەسەن بەقایی، لە شاری کامێران کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی جۆزەردان دایە خەزاڵە نەزەری بەهۆی پیری و بەساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد. دایە خەزاڵە دوای شەهیدبوونی هاوسەرەکەی، سەرەڕای هەموو سەختی و کوێرەوەرییەکانی ژیان، توانی بە شێوەیەکی شیاو و نیشتمانپەروەرانە حەوت منداڵەکەی (شەش کچ و کوڕێک) پەروەردە بکات و پێیانبگەیەنێت.

شەهید حەسەن بەقایی، هاوسەری دایە خەزاڵە، لە دایکبووی ساڵی ١٣٢٩ی هەتاوی لە شاری کامێران بوو. ناوبراو کادری پلە چواری حیزبی دێموکرات بوو کە لە ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەری ١٣٦٠، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ناوچەی "بزوەش'' چووە ڕیزی کاروانی نەمرانی نیشتمانەوە و تەرمی پیرۆزی ئەو شەهیدە لە گوندی "شاهینی" بە خاک سپێردراوە.

ناوەندەی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری نابراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.