کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل گومەزی ئاسنین و دەیان هێزی سەربازیی ناردووتەوە ئیمارات

13:05 - 14 پووشپەڕ 2726

لە درێژەی شەڕەنگێزییەکانی ڕێژیم کۆماری ئیسلامی دژ بە وڵاتانی ناوچەکە، وەزیری گواستنەوەی ئیسرائیل باسی لە ناردنی گومەزی ئاسنین و دەیان هێزی سەربازیی ئیسرائیل بۆ ئێمارات کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی پووشپەڕ، میری ڕگۆ وەزیری گواستنەوەی ئیسرائیل بە ئۆرشەلیم پۆستی ڕاگەیاند؛ لە ڕەتی شەڕی ئەم دواییانە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، سیستەمێکی گومەزی ئاسنینمان بۆ ئیمارات بەڕێ کردووە".

میری ڕگێڤ ڕایگەیاند کە دەیان مووشەکی کۆماری ئیسلامی کە بەرەو ئێمارات هاویشترابوو لەلایەن ئەو سیستەمەوە خراوەتە خوارەوە.

ئۆرشەلیم پۆست باسی لەوەش کردووە کە چەندین بەرپرسی باڵای ئیسرائیل پێداگرییان لەسەر ئەوە کردووە کە ناردنی گومەزی ئاسنین و هێزی سەربازی لەسەر داوای محەممەد بێن زاید سەرۆکی ئێمارات بووە.

لە ڕەوتی شەڕی ٤٠ ڕۆژەدا، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی یەک لایەنە هێرشی کردە سەر وڵاتانی کەنداو و زیانی زۆری پێ گەیاندن و ئەوەش دژکردەوەی توندی وڵاتانی عەرەبی لێ کەوتەوە و هۆشدارییان بە ڕێژیمی تاران دا و ئەو هەوڵانەیان بە پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتەکانیان لەقەڵەم دا.