لە ماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا شەڕی نێوان ڕووسیە و ئۆکراین بە ڕادەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە و سەرۆککۆماری ئۆکراین ڕایگەیاند کە ئەرتەشی وڵاتەکەی بنکەیەکی نەوتیی گەورەی لە سن پێترزبۆرگی ڕووسیە کردووەتە ئامانج و زیانی زۆری پێ گەیاندووە.
ڕۆژی شەممە ١٣ی پووشپەڕ، ڤێلادێمیر زێلێنسکی سەرۆککۆماری ئۆکراین لەبارەی ئەو هێرشەوە ڕایگەیاند کە ئەو بنکە نەوتییەی ڕووسیە کە لە نوێترین هێرشی دۆڕنیی وڵاتەکەیدا کراوەتە ئامانج، ژێرخانێکی سەرەکیی داهاتی ئابووریی ڕووسیە بووە.
هەروەها ئەلێکساندر بگۆلۆڤ، فەرمانداری سەن پێترزبۆرگ لەو پێوەندییەدا هێرشی دڕۆنیی ئۆکراینی بەبێ باسکردن لە وردەکاریی زیاتر پشتڕاست کردەوە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئۆکراین لە تاکتیکی نوێی هێرشی مووشەکی و دڕۆنی دژ بە ژێرخانەکانی وزەی ڕووسیە، ئەو وڵاتەی تووشی کەمیی سووتەمەنی کردووە.
هەروەها ڤێلادێمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیە، لە هەوڵێکی کەموێنەدا دانی بەوەدا نا کە بەهۆی هێرشی ئۆکراینەوە تووشی کەمیی سووتەمەنی بوونەتەوە.
لەو پێوەندییەدا، داتاکانی ئەرتەشی ئۆکراین دەریدەخەن کە ٤٣ لەسەدی چەندایەتیی پاڵاوتنی نەوتی ڕووسیە بەهۆی ئەو هێرشانەوە پەکی کەوتووە و ڕاگیراوە.