ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە گروپێک لە هێزەکانی حیزبوڵڵای لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی کە لە نزیک هێزەکانی ئیسرائیل لە هاتوچۆدا بوون.
ئەرتەشی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزەکانی تیپی کۆماندۆی وڵاتەکەی، چەند چەکدارێکیان لە گوندی ئەلعەقايدە، لە نزیک نەبەتییە و ناوچەی دابڕانی سنووری بە هێرشی ئاسمانی لەنێو بردووە کە هەڕەشە بۆ سەر هێزەکانیان بوون.
هاوکات، ئەیال زەمیر، سەرۆکی ستادی ئەرتەشی ئیسرائیل لە کاتی بەسەرکردنەوەی ناوچەی ستراتێژیی "قەڵای بۆفۆر"، باشووری لوبنانی بە "تەنراو بە ژێرخانی تێرۆریستیی سەر بە ئێران" وەسف کرد.
زەمیر بۆ دوورخستنەوەی حیزبوڵڵا هۆشداریی توندی دایە ئەرتەشی لوبنان و جەختی کردەوە کە لە ئەگەری بەردەوامیی پێشێلکارییەکان، ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی خێرا ئامادەیە.
سەرەڕای بوونی ڕێککەوتنی ئاگربەست، ئەم ڕووداوە نیشان دەدات کە سنوورەکانی باکووری ئیسرائیل هێشتا لە لووتکەی گرژیدان و ئیسرائیل ئەم هێرشانە بۆ ڕێگریکردن لە خۆبنیاتنانەوەی حیزبوڵڵا بە پێویست دەزانێت.