بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات، ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی کوردستان، شەپۆلێکی توندی گوشاریان بۆ ناچارکردنی هاووڵاتییان بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی پرسەی عەلی خامنەیی دەست پێکردووە.
لقی حەراست لە ئیدارەکان، کارمەندانی کوردی بە ئۆتۆبووس و بە شێوەی زۆرەملێ بۆ شوێنی پرسەکان گواستووەتەوە و بە بڕینی مووچە هەڕەشەی دەرکردنی لە سەرپێچیکاران کردووە.
هەروەها بنەماڵەی جاشەکان ئەرکدار کراون لە کۆبوونەوەکانی تاران و قومدا ئامادە بن.
ڕێژیم بە بەئامانجگرتنی توێژە بێدەسەڵاتەکان، بنەماڵەکانی ژێر پۆششی «بێهزیستی» و «کۆمیتەی ئیمداد» لە کوردستان هەڕەشەی بڕینی هەمیشەیی هاوکارییە داراییەکانی لێکردوون.
هاوکات، مەڵبەندی گەورەی ئیسلامیی ڕۆژاوای وڵات (مرکز بزرگ اسلامی غرب کشور) گوشاری توندی خستووەتە سەر مامۆستایانی ئاینیی سوننە مەزهەب بۆ بەشداریکردن لەم ڕێوڕەسمانەدا.
ئەم هەڵسوکەتە سەرکوتکەرانە، ئاوێنەی نەبوونی پێگەی جەماوەریی ڕێژیم لە کوردستانە، کە دەیەوێت لە ڕێگەی هەڕەشەکردن لە بژیوی خەڵک، ڕەوایی ساختە بۆ خۆی دروست بکات.