لە دژکردەوەی بەرپرسانی ئیسرائیل بە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی عەلی خامنەیی، یێسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پێداگریی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئیسرائیل هەمان ئەو وڵاتەیە کە خامنەیی کوشت.
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی پووشپەڕ، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەبارەی عەلی خامنەیی ڕێبەری کوژراوی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە وتی: "خامنەیی کە ئێستا ڕێوڕەسمی ناشتنی بەڕێوە دەچێت، لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا، چونکە دەسپێکەر و گەڵالەداڕێژەری لەنێوبردنی ئیسرائیل بوو".
کاتس هەروەها وتی: "هەر ڕێبەرێک لە ئێراندا گەڵاڵە و بەرنامەی لەنێوبردنی ئیسرائیل دابڕێژێت، وەک خامنەیی دەکوژرێت".
نابراو لێبڕاوانە ڕایگەیاند: "دڵنیاتان دەکەینەوە لە هەر کاتێکدا و لە بەرانبەر هەر هەڕەشەیەکدا ئامادەیی بەرگریی دووبارەمان هەیە".
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل زیادیشی کرد کە "توانا سەربازییەکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر سێناریۆیەک بە تەواوی ئامادەن".
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، لەبارەی هێرشی بەربڵاو بۆ سەر ڕێژیمی تاران بە ڕێبەرایەتیی نێتانیاهوو و دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە، هەڕەشەکانی دژ بە ئیسرائیل لەنێو برا و بە هەموو هێزەوە زیانی جیددیمان بە ئێران گەیاند".