بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان، حەمید محەممەدزادە هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئاشخانەی خوراسانی باکوور و پاڵەوانی زۆرانباریی چۆخە، دوای چوار ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی چارەنووسی نادیارە.
ڕێکخراوی مافی مرۆیی هەنگاو لە دووتوێی ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە حەمید محەممەدزادە لاوی کوردی خەڵکی ئاشخانەی خوراسانی باکوور و یەکێک لە وەزشکارە بەتوانا و دیارەکانی ئێران ڕۆژی ١٢ی پووشپەڕ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی دەسەبەر کراوە.
هەنگاو لەوبارەوە نووسیویەتی : "دوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی حەمید موحەممەدزادە، لاوی کورد و یەکێک لە کەسە ناسراوەکانی وەرزشی زۆرانبازیی چۆخە، چارەنووسی نادیارە".
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو لاوە کوردە، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتی وەپاڵدراوی لەبەر دەستدا نییە.