ستادی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکام" وردەکاریی هێرشەکانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی پووشپەڕ بۆ سەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە باشووری ئێرانی بڵاو کردەوە و بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، زیانێکی قورس بەر دامەزراوە سەربازی و مووشەکییەکانی سپای پاسداران کەوتووە.
سێنتکام لەو بەیاننامەدا ڕایگەیاند: "لەو هێرشانەدا، ٨٠ بنکە و ئامانجی سەربازیی گرنگی ڕێژیم لەوانەش سیستەمی دژە ئاسمانی، بنکەی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ، ڕادارە کەناراوییەکان، توانای مووشەکی دژەکەشتی و زیاتر لە ٦٠ بەلەمی خێرای سپای پاسداران لە گەرووی هۆرمۆز و دەوروبەری کراونەتە ئامانج".
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە بەهۆی ئەو هێرشانەوە توانای سەربازیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە تەواوی لاواز بووە و چیتر وەک پێویست ناتوانێت لە هێرشکردنەسەر کەشتیوانیی نێونەتەوەیی بەردەوام بێت.
سێنتکام هەروەها ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی زیاتر لە سێ کەشتیی بازرگانیی لە گەرووی هۆرمۆز کردووەتە ئامانج و ئەوەش پێشێلکاریی ڕوون و مەترسیدار دژی ئەمنییەت و سەقامگیریی ناوچەکەیە.