ڕۆژنامەی کەیهان کە ڕاستەوخۆ لەژێر چاوەدێریی ڕێبەری ڕێژیمدایە، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی پووشپەڕ لە لاپەڕەی یەکەمدا هەڕەشەی کوشتنی خامنەیی کردووە و نووسیویەتی: "ترامپ نابێت زیندوو بمێنێت".
ڕۆژنامەی کەیهان بە ئاماژەدان بە ڕێوڕەسمی ناشتنی عەلی خامنەیی ڕێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی نووسیویەتی: "ئەو ڕێوڕەسمە نیشانەی بەهێزیی ئیسلام بوو و لە ئێستاوە ئەمنییەتی گیانیی دۆناڵد ترامپ و بێنیامین نێتانیاهوو بۆ هەمیشە لەنێو دەچێت".
حوسێن شەریعەتمەداری، نوێنەری ڕێبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژنامەی کەیهان لە وتارێکدا لەژێر ناوی "سەری ترامپمان دەوێت"، نووسیویەتی: "دەبێت بە فەرمی ڕابگەیەندرێت کە کۆماری ئیسلامی داوای کوشتنی ترامپ و تەنانەت ئەو فڕۆکەوانەی دەکات کە لە کوشتنی عەلی خامنەییدا دەستیان هەبووە، ئەو کەسەی بۆ دەلوێت، بیانکوژێت".
پێشتریش لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی ناشتنی عەلی خامنەیشدا، ئەمیر حاتەمی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئەرتەشی ڕێژیم و ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی گشتیی سپای تێرۆریستیی پاسداران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی خوێنی عەلی خامنەییان لە ئەمریکا و ئیسرائیل کردبوو.