بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە بەشی هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە جێگیرکردنی هێزەکانیان لە شارەکانی کوردستان، هەوڵی مێلیتاریزەکردنی کوردستانیان داوە.
بەپێی زانیارییەکان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزی ئینتزامی لە شارەکانی بۆکان و سایینقەڵا بە ماشینگەلێکی بێ پلاکی لە جۆری پژۆ، پراید و سەمەند جێگیر کراون.
لە هەندێک لە شەقامەکانی وەک فەلەکەی فەرمانداری و ئەسکەندەری لە بۆکان، خاڵی پشکنین دانراوە.
لە دێهاتەکانی سائینقەڵاشدا هێزە نیتیزامی و ئەمنییەتییەکان بە ماشین بە دێهاتەکاندا دەگەڕێن و لە چەندین دێهاتی وەک مەحموودئاوا و کڕکڕە بە چەکەوە خۆیان دەرخستووە.
ڕیژیم و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی لە بەرەبەری بەخاکسپاردنی عەلی خامنەییدا ترسیان لێ نیشتووە و بە مێلیتاریزەکردنی کوردستان لە هەوڵدان پێش بە سەرهەڵدان و جموجۆڵەکان بگرن.