کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ: ئەگەر ڕێژیمی ئێران دیسان هێرش بکاتە سەر کەشتییەکان، وڵامی ئەمریکا توندتر دەبێت

09:03 - 18 پووشپەڕ 2726

دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، لە دوای دەستپێکردنەوەی خولێکی نوێی هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕایگەیاند کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە وڵامی هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان ئەنجام دراوە.

سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیاڵ" هۆشداریی دا کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە هێرشی لەو شێوەیە دووبارە بکاتەوە، وڵامی ویلایەتە یەکگرتووەکان زۆر توندتر دەبێت.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا بڵاو دەبنەوە کە ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییە، وڵامدەرکردنی ڕێژیمی ئێران و پاراستنی ئازادیی کەشتیوانیی لە گەرووی هۆرمۆزە.