ئیسڕائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، بڕیاری گەمارۆدانی ٣٧ کیف پووڵی دیجیتاڵیی دراوە کۆدکراوەکانی سەر بە سپای پاسدارانی واژۆ کرد.
بەهای داراییەکانی ناو ئەم کیف پووڵانە بە ٢٤ میلیۆن شیکڵ (نزیکەی ٨ میلیۆن دۆلار) مەزەندە دەکرێت کە بۆ پاڵپشتیی دارایی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە نیابەتییەکانی تری کۆماری ئیسلامی تەرخان کرابوون.
نووسینگەی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی دابینکردنی دارایی تێرۆریزم بە هاوکاریی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل، ئەم ژێرخانە داراییە ئێلیکترۆنییەیان ئاشکرا کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ساڵانی ڕابردوودا دەیان میلیۆن دۆلار لەم ڕێگەیەوە بۆ میلیشیاکان گوازراوەتەوە.
هێشتا ڕوون نییە ئەم فەرمانە نوێیە بە واتای دەسبەسەرداگرتنی یەکجاریی کیف پووڵەکانە یان تەنیا بلۆککردنیان لە سیستمی دارایی جیهانیدا.
لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیلدا جەخت کراوەتەوە کە سپای پاسداران ههوڵی داوه ئەم پارانە بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان بەکار بهێنێت؛ بە تایبەت دوای ئەوەی ئەم گرووپە بەهۆی شەڕ و هێرشە قورسەکانی ئیسرائیلەوە، تووشی زەبرێکی پێکهاتەیی بووە و پێویستی بە نەختینە و سەرچاوەی دارایی نوێ بۆ مانەوەی خۆی هەیە.