کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی ١٢ چەکداری ڕێژیم بەهۆی هێرشی ئەمریکاوە

09:37 - 18 پووشپەڕ 2726

لە دوای هێرشە پێچەوانەکانی ئەمریکا و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دژ بە یەکتر لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ڕایانگەیاند کە ١٢ چەکدار بەهۆی ئەو هێرشانەوە کوژراون.

 هەواڵدەریی "تەسنیم" سەر سپای پاسدارانی ڕێژیم کوژرانی ٨ چەکدار سەر بە هێزەکانی ئاسمانی و دەریایی بەهۆی هێرشی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی چابەهار، دەوروبەری ئەهواز و بووشێهری پشتڕاست کردەوە.

ئەرتەشی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٨٠ ئامانجی لە باشووری ئێران پێکاوە.

ئەرتەشی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی پووشپەڕ ڕایگەیاند کە لە هێرشی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە بەحرەین و کوەیت هیچ زیانێکی گیانی بەر هێزەکانیان نەکەوتووە.

هەر لەو پێوەندییەدا فەرماندەی گشتیی سێنتکام ڕایگەیاند کە بەهۆی ئەو هێرشانەوە، هێزی هێرشبەری دەریایی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە گەرووی هۆرمۆز بە تەواوی لاواز بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سێنتکام، ٩٠ لەسەدی هێزی ڕێژیم لەو ناوچەیە لەوانەش سیستەمی دژە ئاسمانی، سایتی مووشەکی و پەهپادی، دامەزراوە دەریایی و بەلەمە خێرا هێرشبەرەکانی ڕێژیم لە گەرووی هۆرمۆز بەتەواوی لەنێو چووە.