کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سندووقی نێودەوڵەتیی دراو: ئابووریی ئێران بە ڕێژەی ٥.٤ لەسەد بچووک دەبێتەوە

10:18 - 18 پووشپەڕ 2726

سندووقی نێودەوڵەتیی دراو لە نوێترین ڕاپۆرتی وەرزیی خۆیدا ڕایگەیاند کە بەرهەمی ناپاقژی نێوخۆی ئێران لەمساڵدا ٥.٤- لەسەد دەبێت و بۆ ساڵی داهاتووش تەنیا ٢.٩ لەسەد گەشە دەکات.

هاوکات وڵاتانی عێراق، کوەیت و قەتەریش بەهۆی داخرانی گەرووی هۆرمۆز لە بەهاری ئەمساڵدا و هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەریان، تووشی گەشەی نەرێنی دەبن، بەڵام بە پێچەوانەی ئێرانەوە، ساڵی داهاتوو گەشەیەکی ئابووریی دوو ژمارەیی ئەزموون دەکەن.

لە کاتێکدا کە کۆی گەشەی ئابووریی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا لەمساڵدا ٠.٧ لەسەد دەبێت و ساڵی داهاتوو دەگاتە ٦.٥ لەسەد.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئەگەرچی گەشەی ئابووریی ناوچەی یۆرۆ، چین و زۆربەی وڵاتانی ئاسیا لەمساڵدا خاو دەبێتەوە، بەڵام ئابووریی ئەمریکا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٠.٢ لەسەد زیاد دەکات و دەگاتە ٢.٣ لەسەد.

لەسەر ئاستی جیهانیش، گەشەی ئابووری بە دابەزینی نیو لەسەدی بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دەگاتە ٣ لەسەد، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٧دا دووبارە ڕوو لە هەڵکشان بکات و بگاتە ٣.٤ لەسەد.